باعه‌درێ.. به هۆى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبیل 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون
KTV ...
ئه‌مرۆ له سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى نێوان دهۆك و باعه‌درێ و له نزیك ناحیه‌ى باعه‌درێ له ئه‌نجامى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبیل كه یه‌كێكیان له جۆرى نیسان پیكاب بوو و ئه‌و تریشیان له جۆرى بیم ده‌بلیو بوو، پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و چوار كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون، كه سه‌رجه‌میان سه‌رنشینى نێو دوو ئۆتۆمبیله‌كه بوون.
بو زهنين كو سێ كةش ژ وانه خةلكێ نسێرينا و دوو خةلكێ دهوكێنا
له كاتى پێكدادانى ڕووداوه‌كه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سى پێنجه‌میش له نه‌خۆشخانه به هۆى سه‌ختیى برینه‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ست دا .
له باره‌یه‌وه مونیر محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌فسه‌رى هاتوچۆى شێخان به كوردستان تیڤى راگه‌یاند كه هۆكارى ئه‌و رووداوه بۆ لێخورینى خێرا ده‌گه‌ڕێته‌وه . داواشی له شوفێران كرد كه له له كاتى لێخورینى ئۆتۆمبیل پابه‌ند بن به رێنماكانى هاتۆچۆ.
[